مەزڵوم عەبدی: ڕۆژئاوای کوردستان گەشبینە بە ساڵی داهاتوو

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، هەرجۆربێت ساڵی داهاتوو زەمینەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هێزە کوردییەکان باشتر دەبێت و ئێستاش بۆ شێوازی بەڕێوبردنی ڕۆژئاوا حزبە کوردییەکان گەیشتوونەرە ڕێککەوتن.

مەزوڵم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوناهی تیڤی ڕایگەیاندووە، “لە دانیشتنەکانماندا کە ئەمریکییەکان ئامادەی بوون هەندێک کاری باش کرا، لەسەر یەکێتیی کوردانی ڕۆژئاوا هەندێک کێشە هەبوون و کەمیش بێت چارەسەر کران، ئەوەى ئێمە لەو چاوپێکەوتنانەدا لێی تێگەیشتین، ئەوە بوو، ئەگەر کورد بیەوێت خۆی دەتوانێت لە ناو خۆیدا کیشەکان چارەسەر بکات و یەکێتیی خۆی دروست بکات، هەندێک کێشە هەبوو، هەندێک بابەتی سیاسیی ناکۆک هەبوون، ئەو ناکۆکییانە تێپەڕێندران، ئێمە لەسەر هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕژێمی سوریا و هەندێک هێزی دەرەوەی ناوچەکەش گەیشتینە بۆچوونێکی هاوبەش”.

عەبدی ئاماژەی بەوەکردووە، ” لەسەر ئەوەى ئەنەکەسە چۆن لە بەڕێوەبەریی خۆسەردا بێت، گەیشتینە بۆچوونێکی هاوبەش، بە بڕوای من، ئەو کێشانەى کە ماون، کێشەى گەورە و بنەڕەتی نین، دەکرێت ئەوانەش لە ڕێگەى دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، کاتێک هەردوولایەن ئامادە بن، ئەوا دیالۆگەکان درێژەیان پێدەدرێت، دەبێت لە ڕۆژئاوا ڕێککەوتنێک دروست ببێت. چونکە یەکەمجارە لەسەر خاکی ڕۆژئاوا دیالۆگێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت”.

ڕۆڵی پەکەکە لە ڕۆژئاوا

لەبارەی ڕۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە مەزڵوم عەبدی دەڵێت، ” پەکەکە ٤ هەزار شەهیدی لە ڕۆژئاوا داوە، لە ساڵێ ٢٠١٤دا لە دهۆک رێککەوتنێک ئیمزا کرا، لەوێدا بابەتێکی گرنگ هەبوو، تەڤدەم و ئەنەکەسە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی ڕێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، ئەو دوو لایەنە بۆ ئەوەى یارمەتیی ڕۆژئاوا بدەن، بانگەوازیان بۆ پەکەکە و هێزەکانی باشووری کوردستان هەبوو، ئەوە بڕیارێکی لە جێدا بوو، لە هەمان کاتدا هەڵوێستێکی سروشتی بوو، چونکە هێزەکانی تر دۆستی ئێمە نین، ئێمە خۆمان بۆ خۆمانین، ئێمە یەکین. هەر خۆی لە شەڕی کۆبانێدا هێزەکانی کورد هاتن بۆ هاوکاریمان، لە هەمووانیش زیاتر هێزەکانی پەکەکە هاتن”.

 

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بۆ زانایانی ئەتۆم: وریابن ئێران نەتانكوژێت

بابەتی دواتر

هەرێمی کوردستان.. چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ڕێژەی توشبوون زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک خۆکوژێک دەستگیرکرا

لە گەراجی بەغدادی شاری کەرکوک کەسێک دەستگیرکرا کە ویستوویەتی کاری خۆکوژی ئەنجامبدات. کاوە غەریب عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک…
Total
0
Share