هاوڵاتییان لەبارەی بەشە خۆراكی مانگانە و پێدانی پارەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “پێشنیازی پێدانی پارە لە بری بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان كاری پێناكرێت، چونكە هەڵاوسانی ئابوری لە عێراقدا ڕوودەدات و نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكانیش بەو هۆیەوە گراندەبێت”.

ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازیان كردووە لە بری بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ هەر ئەندامی خێزانێك 10 دۆلاری مانگانەیان بۆ خەرجبكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تائێستا پێشنیاز بۆ ئێمە نەكراوە لە بری بەشە خۆراكی مانگانە پارە بدرێتە هاوڵاتییان و لە ڕووی ئابورییەوە ئەو پێشنیازە گونجاو نییە، چونكە ئەگەر كاری پێبكرێت هەڵاوسان لە بازاڕدا دروستدەبێت و وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش كار بەو پێشنیازانە ناكات، چونكە ئێستا عێراق لە هێڵی هەژاریدایە و بەشێكی خێزانەكان ئەو بەشە خۆراكەی پێیان دەدرێت بەكاریدەهێنن”.

بە بڕوای بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، ئەگەر لە بری بەشە خۆراكی مانگانە پارە دابەشبكرێت خواست لەسەر شمەك و ماددە خۆراكییەكان زیاددەكات و نرخەكەیان لە بازاڕدا گراندەبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

بابەتی دواتر

ئەمریکا و کۆریای باشوور وەڵامی کۆریای باکووریان دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share