بەپێی ئەو زانیارییانەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، گفتوگۆی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕاگیراوە، حكومەتی هەرێمیش بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی نەوت و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كاریگەری لەسەر پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان نابێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، حكومەتی عێراق كاربەڕێكەرە هەرێمی كوردستان هیچ گفتوگۆیەك لەسەر شایستە داراییەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی ناكات و چاوەڕوانی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەكرێت بەو هۆیەشەوە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕاگیراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی نەوت و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نایاساییوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم نابێت و هەر كات حكومەتی نوێ پێكهێندرا ئەو كات دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوتی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە نایاساییبوونی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.