بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە 10 شاخەوان لە هیمالایا گیانیان لەدەستدا

لانیكەم 10 كەس لە ڕاهێنراوانی سەركەوتن بەسەر شاخدا گیانیان لەدەستدا، پاش ئەوەی بەفر بەسەریاندا داڕما لە شاخی هیمالایا لە باكووری هندستان، تائێستا تیمی بەهاناوەچوون بەدوای 11ی دیكەدا دەگەڕێن كە لە خانەی بێسەروشوێنبوواندان.

ئەشۆك كۆمار، بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی ئەوتارانچال ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گروپێكی 29 كەسی ڕووبەڕووی هەرەسهێنانی بەفر بوونەتەوە لەسەر لوتكەیەكی شاخ كە دەكەوێتە زنجیرە شاخی گانگۆتریی لە شاخی گارهوال لە هیمالایە.

وتیشی، تیمەكانی بەهاناوەچوون هەشت كەسیان لەنێو بەفردا دەرهێناوە و گواستوویاننەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەر.

كۆمار ڕوونیكردەوە، سەرجەم بێسەروشوێنبووان لەژێر ڕاهێناندا بوون لە پەیمانگای تایبەت بە شاخەوانی.

بەپێی وتەی بوشكار سینگ دامی، سەرۆك وەزیرانی ویلایەتی ئەوتارانچال ڕایگەیاند، هێزی نیشتمانیی وەڵامدەرەوەی كارەساتەكان و سوپای هندستان تیمی هاوكارییان لە هەوڵەكانی ڕزگاركردندا بڵاوەپێكردووە، هێزی ئاسمانیی هندستانیش دوو هێلیكۆپتەریان بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا خستووەتەكار.

ئەمیت چۆدوری، بەرپرس لە فیدراسیۆنی شاخەوانیی نێودەوڵەتی و ئەفسەری پێشووی هێزی ئاسمانیی هیندستان ڕایگەیاند، “ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی شاخەوانی لە هیندستان گروپێکی هێندە گەورە لە شاخەوانان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ببنە قوربانی”.

بابەتی پێشتر

پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی چاوەڕوانیی بڕیاری خەرجكردنی بودجەیە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆ 20 ماددەی دیكەی پڕۆژەیاسای پەروەردە ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share