سی ژنە مۆسیقاژەنی ئەفغانی دەبرێنە دەرەوە

بەپێی هەواڵێکی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی، دوای ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆ سەبارەت بە چوونەدەرەوەی گروپی ئۆرکێسترای “زوهرە” لە ئەفغانستان، بڕیاردراوە ئەو گروپە سی کەسییە ببرێنە قەتەر.

گروپی مۆسیقای “زوهرە” لە 30 ژنی هونەرمەندی ئەفغانی پێکدێت و لە ڕابردوودا چەندین چالاکییان لە ئەفغانستان و دەرەوەی وڵاتی خۆیان ئەنجامداوە.

پرسی ناردنەدەرەوەی ئەو گروپە مۆسیقییە بۆ دەرەوەی ئەفغانستان بەهاوکاریی سیناتۆرێکی ئەمریکی بەناوی “بیڵ کاسیدی” بووە، کاتێک هەستیکردووە ئیدارەی تاڵیبان دژی مۆسیقا و کاری هونەریی ژنانە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، حکومەتی قەتەر لەگەڵ ئیدارەی تاڵیباندا گفتوگۆیكردووە، سەبارەت بە ڕەزامەندییان لەسەر ناردنەدەرەوەی گروپی مۆسیقای “زوهرە”.

ئەحمەد سەرمەست، بونیادنەر و بەڕێوەبەری دامەزراوەی مۆسیقای میلـلیی ئەفغانستان ڕایگەیاند، “ڕۆژی یەکشەممە 101 مۆسیقار، کە مۆسیقاژەن و خوێندکاری مۆسیقا و کەسوکارەکانیان بوون لە ئەفغانستان چوونەتەدەرەوە بەرەو قەتەر”.

بەوتەی سەرمەست، وڵاتی پرتوگالیش پێشنیازی میوانداری لەو گروپە کردووە بەڵام قەتەر نزیکترین وڵات بووە.

 یەکێک لە کارەکانی گروپی “زوهرە” بەهاوبەشی چەند مۆسیقاژەنێکی بیانی

بابەتی پێشتر

لەكاركەوتنەكەی فەیسبووك لەڕووی تەكنیكی، دارایی و یاساییەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بەنیازی ئەنجامدانی دوو گرێبەستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share