نرخی نەوتی خاوی برێنت لەخوار 69 دۆلارەوە یاری دەكات

بەگوێرەی داتا جیهانییەكان، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە خوار 69 دۆلارەوە یاری دەكات، سێ ڕۆژە هێمای بەهای نەوتی خاو بە سووری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 68 دۆلار و 21 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 74 سەنت.

هێمای نرخی ئەو دوو نەوتە خاوە، بە سووری ماونەتەوە بەهۆی ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا نرخەكەی دوو دلار لە ئێستا بەرزتر بوو.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردووە، بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی لە كۆگاكراوی ئەمریكا و ڕاگرتنی پرۆسەكانی كوتان دژی كۆرۆنا لەلایەن چەند وڵاتێكی ئەوروپییەوە، كاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی لەسەر یەك.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندیی عێراق بڕی یەدەگی دراوی بیانیی بانكەكەی ئاشكرا كرد

بابەتی دواتر

چیرۆکی گۆرانی "بە تەنها جێم مەهێڵن" سمبولی کیمیایی بارانی هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share