سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی وڵاتی ئازەربایجان دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا دەکات، کە ئازەرییەکان ناویانناوە “ئاهەنگی سەرکەوتن لە شەڕی قەرەباغدا”.
ڕۆژی 10 ی تشرینی دووەم ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەرمینا چەند ناوچەیەک بۆ ئازەربایجان چۆڵ دەکات، ئەمەش لەلایەن ئازەربایجانەوە والێکدرایەوە کە لە جەنگەکەدا براوەبوون.
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، ڕۆژی 10 ی کانونی یەکەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری لە مەراسیمێکی سەربازیدا دەکات، کە بۆ ئاهەنگ گێڕان سازدەکرێت سەبارەت بە “سەرکەوکەوتن لە شەڕی قەرەباغدا”.
لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا زیاتر بخوێنەوە
لەماوەی نزیکەی 3 مانگ لە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا تورکیا بەتایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتگیری تەواوی ئازەربایجانی دەکرد بۆ گۆڕینی هاوکێشەی هێزیش چەکداری سوریی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد.