ناسا لێکۆڵینەوە لە تەنێکی نامۆی سەر مەریخ دەکات

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” لێکۆڵینەوە لە تەنێکی نامۆ دەکات کە بە کەشتییە ئاسمانییە تایبەتییەکەیانەوە لە مەریخ گیربووە.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، زانایان سەنجیانداوە تەنێکی نامۆ لەسەر کەشتیی
” ئینجینیتی” ئاسمانی گیربووە کە پێشتر لەلایەن ئاژانسەکەوە ڕەوانەکراوە.

ئەو تەنە نامۆیە کە لەلایەن بەرپرسانی ناساوە ناوی لێنراوە  FOD، هەر کە کەشتییە بچووکەکە بە سەرکەوتوویی 33هەمین گەشتی خۆی تەواو کردووە، بینراوە.

ئەو کەشتییە بچوکە، لە شوباتی 2021، بۆ گەڕان بەدوای “نیشانەکانی ژیان” لەسەر هەسارە سوورەکە خرایە خوارەوە.

ناسا ڕایگەیاند، “هەموو گەڕانەکان هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نیشان نادەن، تیمەکە هێشتا کاردەکات بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی ئەو تەنە نامۆیە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share