دوا هەوڵەكانی وتووێژ لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاشكرادەكرێت

كۆبوونەوەیەكی سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی – ئەرشیڤ

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی دوا پێشهاتەكانی پەیوەست بە گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدر دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرادەكات.

عەلی فەتلاوی، سەكردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر تا ئەم ساتە ئەنجامدانی هەر گفتوگۆ و وتووێژێك لەگەڵ هێزە سیاسییەكان دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ڕەتدەكاتەوە، سەرەڕای سەرجەم هەوڵەكان بۆ كردنەوەی كەناڵی گفتوگۆ و پەیوەندی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.

فەتلاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی، “چێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەكانی دیكە لە هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەردەوامن، دەرگاش واڵایە بۆ بەشداریی ڕەوتی سەدر لە حكومەتی نوێ”.

ئەوەشی خستەڕوو، كاردەكەین لەسەر بەشداریی ڕەوتەكە لە حكومەت و پڕۆسەی سیاسی بۆ زامنكردنی سەقامگیری بارودۆخ لە سەرجەم ئاستەكاندا، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی چێوە نایەوێت هیچ هێز و لایەنێك پەراوێزبخات.

بابەتی پێشتر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی "برسێتی"یەوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو ژنەی هەموو ڕۆژێک لەسەر دیواری گۆڕستانێک نامەیەک بۆ هاوسەرەکەی جێدەهێڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل”‏
شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بەشداریكردنی مستەفا كازمی لە لوتكەكەی سعودیە، نیگەرانیی لای شیعەكانی عێراق دروستكردووە، پێیانوایە هەنگاوە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ…
Total
0
Share