دوای دوورخستنەوەی حەلبووسی سبەی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، سبەی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارەكانی سەر بە پارتەكەی حەلبووسی-ش بڕیاریاندا بایكۆتی دانیشتنەكە بكەن.

پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە كە سبەی چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، بەڵام لە كارنامەی دانیشتنەكەدا كە لە پێنج بڕگە پێكهاتووە باس لە جێگرەوەی سەرۆكی پەرلەمان نەكراوە.

پارتی تەقەدووم كە لەلایەن محەمەد حەلبووسییەوە رێبەرایەتی دەكرێت رایگەیاند، بایكۆتی كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانیی بەرێوەبردنی دەوڵەت دەكەین و نوێنەرانمان لە حكومەت دەستلەكاردەكێشنەوە كە وەزیرانی پلاندانان، پیشەسازی و رۆشنبیرییە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، پەرلەمانتارەكانمان بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەن و لە لیژنەكانی نێو پەرلەمانیش دەستلەكاردەكێشنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
Total
0
Share