بەڕێوەبەری بەنداوەکان: ئاوی بەنداوەکان نزیکن لە ساڵی پارەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان باس لە ئاستی ئاوی بەنداوەکان دەکات، بەپێی وتەی ئەو، نزیکە لە ساڵی پارەوە و برێکی باش ئاوی ئەمبارکراویشیان هەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان وتی، ” ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک نزیکە لە ساڵی ڕابردووەوە، لە بەنداوی دەربەندیخان هاوشێوەی ساڵی پارە و لە دوکان یەک مەتر و 40 سانتیمەتر لە ساڵی پار کەمترە، لە دهۆک نزیکەی دوو مەتر و نیو کەمترە”.

ڕاشیگەیاند، “لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاوەی وەک یەدەگ لە بەنداوەکاندا هێڵراوەتەوە بڕێکی باشە، بەجۆرێک ئەگەر بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک وشکەساڵی بێت دەتوانرێت  پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەو ناوچانە دابینبکات کە پشت بە ئاوی ئەو بەنداوانە دەبەستن، بەڵام بۆ ناوچەکانی دیکە تووشی زەرەر و زیانی گەورە دەبین.

باسی لەوەشکرد، لەو شوێنانەی بوودجە هەیە و پڕۆژەکان بەشێکیان لێ جێبەجێکراون هەوڵدەدەین تەواویان بکەین، ئەو پۆندانەش بۆ ئەو شوێنانەی تێیدا دروست دەکرێن زۆر گرنگن.

سەبارەت بە بەنداوەکان وتی، “ئەو بەنداوانە لەبەر بێ بوودجەیی وەستاون و نامانەوێت کارکردن تێیاندا دەستپێبکاتەوە و جارێکی دیکە ڕابگیرێت، “بەڵکو دەمانەوێت هەر بەنداوێک بەتەواوی بودجەی بۆ تەرخانبکرێت ئینجا بە یەکجاری دەستپیدەکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

یەکێتی: ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژێک زیاتر پێویستمان بە حیكمەت و دونیابینیی سەرۆك مام جەلالە

بابەتی دواتر

خانمانی ئەمریکا بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بوون بە پاڵەوانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share