یەکێتی: ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژێک زیاتر پێویستمان بە حیكمەت و دونیابینیی سەرۆك مام جەلالە

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژێك زیاتر یەكێتیەكەمان، گەلەكەمان و رێبازی دیموكراسی ناوچەكە و  عێراق بەتایبەتی،  پێویستی بە حیكمەت و ئەزموون و دونیابینیی سەرۆك مام جەلالە كە لە ڕێگەوە سوود لە حیكمەت و ڕێبازی چەپكە گوڵەكە و پێكەوەژیان ببینین بۆ دەرچوون لە بەربەست و قەیرانەكان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ” پێنج ساڵ لەمەوبەر، گەلی كوردستان و سەرجەم عیراقییەكان، پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوە ژیان لەوڵاتەكەمان ڕابەرێكی هەڵكەوتوو و تێكۆشەر و پێشمەرگەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی ڕزگاریخوازی و دیموكراسیان لە دەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەزموونی چەندین ساڵەی سەرۆك مامجەلال لە خەباتی دیپلۆماتیدا، لە مێژووی كوردایەتی ھاوچەرخ و هەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەكەدا وێنەیەكی دەگمەنی پەیوەندییەكان بوو لە ئاستی میللەتانی رۆژھەڵات و رۆژئاوادا و بناغەی پتەویی ئەو دەستكەوتە دیپلۆماتیانە، رەوایی و رەسەنایەتی مەسەلەی كوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دووپاتدەكردەوە”.

دەقی پەیامەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان:

 

پێنج ساڵ لەمەوبەر ، گەلی كوردستان و سەرجەم عیراقییەكان، پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوەژیان لەوڵاتەكەمان ڕابەرێكی هەڵكەوتوو و تێكۆشەر و پێشمەرگەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی ڕزگاریخوازی و دیموكراسیان لە دەست دا ،عیراقی دیموكرات و فیدرالیش یەكەمین سەركۆماری هەڵبژێردراویان بەرەو كاروانی جاویدانی و نەمری بەرێكرد..

سەرۆك مام جەلال لە ماوەی زیاتر لە شەست ساڵی بێوچان خەباتی ھەمەلایەنەی كرد بۆ سەلماندن و بەدیهێنانی مافە ڕەوا نەتەوەیی و دیموكراسیەكانی گەلی كورد و پیادەكردنی بژاردەی دیموكراسی و دادپەروەری و پێكەوە ژیان لە عێراقدا.

ئەزموونی چەندین ساڵەی سەرۆك مامجەلال لە خەباتی دیپلۆماتیدا، لە مێژووی كوردایەتی ھاوچەرخ و هەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەكەدا  وێنەیەكی  دەگمەنی پەیوەندییەكان بوو لە ئاستی میللەتانی رۆژھەڵات و رۆژئاوادا و بناغەی پتەویی  ئەو دەستكەوتە دیپلۆماتیانە ، رەوایی  و رەسەنایەتی مەسەلەی كوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دووپات دەكردەوە.

لە دوا وێستگەی ژیانی سیاسیشیدا  سەرۆك مام جەلال لە پێگەی پارێزەری دەستوورەوە هەمیشە خاڵی كۆكەرەو و ڕاگرتنی هاوسەنگی بوو، هەڵبەتە ئەمرۆش دوای ساڵێك لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و هەلومەرجی چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و لە هەرێمی كوردستانیش، زیاتر لە هەر كاتێكی تر دروستی دنیابینی سەرۆك مام جەلال لەسەر بنەماكانی تەوافق و شەراكەت و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان دووپات دەبێتەوە و پێویستە ئەو بنەمایانە ببنە رێنوێنی  تێپەڕاندنی قەیرانەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی وڵات و پێكهێنانی حكومەتێكی كارا كە ئەولەویەتی خزمەتكردنی هاووڵاتیان و باشكردنی ژیان و گوزەرانیان بێت. هەر ئەمڕۆش یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستپێشخەر و داكۆكیكاری سەرسەختی ئەو پرەنسیبی سازان و پێكەوەییە.

لەساڵرۆژی ماڵئاوایی  سەرۆكی نەمر مام جەلال دا  ئەوە بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە  كە ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێك زیاتر یەكێتیەكەمان، گەلەكەمان و رێبازی دیموكراسی ناوچەكە و  عێراق بەتایبەتی،  پێویستی بە حیكمەت و ئەزموون و دونیابینی سەرۆك مام جەلالە كە لە رێگەوە سود لە حیكمەت و رێبازی چەپكەگوڵەكە و پێكەوەژیان ببینین بۆ دەرچوون لە بەربەست و قەیرانەكان، چونكە رێبازو  دونیابینی مام كەلتورێكی سیاسی و میراتێكی شۆرشگێرانەی دەوڵەمەندە و هەموو لایەك دەتوانن دەرس و وانەی لێ وەر بگرن.

 

سڵاو لە رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال

قامەتی مێژوو و ستوونی پتەوی نیشتمان پەروەری

نەمری بۆ هەموو شەهیدانی یەكێتی و گەلی كوردستان

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتیی نیستیمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی موڵکی گشتی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری بەنداوەکان: ئاوی بەنداوەکان نزیکن لە ساڵی پارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share