ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشوو

بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشووی فەرمی.

ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم بە ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری عێراق دیاریكراوە.

بەپێی ڕۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو بۆنەیەوە ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەكەم پشووی فەرمی دەبێت لە دامودەزگاكاندا.

پشووەكە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە، ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممە پشووی فەرمییە.

بۆچی 3ی تشرینی یەكەم بە ڕۆژی نیشتمانیی عێراق دیاریكراوە؟
لە 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1932 كۆمەڵەی گشتیی (عوسبەت ئومەم) ڕەزامەندیدا لەسەر قبوڵكردنی عێراق وەك ئەندامێك لە كۆمەڵەكە پشتبەست بە داواكارییەك كە لەلایەن شانشینی عێراقی ئەوكات بە واژووی نوری پاشا سەعید، سەرۆك وەزیرانی ئەوكات لە 12ی تەمموزی 1932 پێشكەشی كردبوو، بەوەش عێراق بووە یەكەم وڵاتی عەرەبی كە بچێتە ناو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكەی ئەوكاتەوە.

لە 1ی ئەیلولی ساڵی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازی ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەم (ئوکتۆبەر)ی وەک (ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری عێراق) پەسەندکرد، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی سەربەخۆیی عێراق و دەرچوونی لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا لە ساڵی 1932.

بابەتی پێشتر

عێراق سێیەم گەورە هاوردەكارە لە توركیاوە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی چاڤی پێش یارییەكەی مایۆركا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێكی نوێ بۆ قەرزی كارەبا درا

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسووڵەی كارەبا بە بڕی 15% بۆ سێكتەرەكانی بازرگانی، پیشەسازی،…
Total
0
Share