روونكردنەوە لەبارەی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەدرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی هەمان رێكارەكانی خولی یەكەم پەیڕەودەكرێن و چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگیرێن”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی هەمان رێكارەكانی پێشتر پەیڕەودەكرێن و چاوەڕواندەكرێت هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ چەند كاتژمێرێك رابگیرێن.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێبكات و لەلایەن پەروەردەكانەوە ئامادەكارییەكان دەستپێكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان: بکوژانی کوردانی باکوور لە رێگەی هەولێرەوە رزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ تورکیا

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لەبارەی کوژرانی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو رۆژە…
Total
0
Share