كۆنگرەی چاڤی پێش یارییەكەی مایۆركا

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی مایۆركا بەم جۆرە باسی دۆخی یانەكەی كرد.

چاڤی دڵخۆشە بەو ئاستەی فاتی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا پیشانیداوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە دێمبلی سەلامەتە

بەشێك لە قسەكانی چاڤی

/ ئەم دوو هەفتەیە بۆ فاتی زۆر باشبوو زۆر باش ڕاهێنانی كردووە

/ هەموو یاریزانەكان بۆ من گرنگن و یارییەكانی داهاتوو سودیان دەبێت

/ بۆسكێتس وتویەتی كۆتایی وەرز بڕیار دەدەم بەڵام بۆ من و ئینریكی ڕاهێنەری ئیسپانیا گرنگە

/ ئەوەی ئێستا بیری لێدەكەمەوە تێپەڕاندنی كێشەكان و بردنەوەیە

/ بەشێك لە ناخۆشی تۆپی پێ پێكانی یاریزانەكانە ئەوەی ئاراوخۆ بۆ ئێمە زۆر خراپە چونكە ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە

/ جارێ كلاسیكۆ زۆری ماوە و سەرەتا پێویستە بزانین كام یاریزان تا ئەوكاتە دەگەڕێنەوە

/ ئامانجمان ئەوەیە یاریزانەكان بە باشترین شێوە پێكانەكانیان تێپەڕێنن

/ دێمبلی سەلامەتە و بۆ یاریكردن ئامادەیە

بابەتی پێشتر

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشوو

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share