گرنگترە لە ئۆتۆمبێلەکانی.. مەسک ڕۆبۆتە بەناوبانگەکەی نمایش دەکات

ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا بە دەستەواژەی “ئەمە گرنگتردەبێت لە ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان”، ئەو ڕۆبۆتەی نمایش کرد کە بە دۆستی مرۆڤ ناسراوە، نمایشەکە هاوکات بوو لەگەڵ “ڕۆژی جیهانیی زیرەکیی دەستکرد”.

ئیلۆن مەسک لەبارەی ڕۆبۆتەوەکە وتی، چالاکییەکانی لەبواری ڕۆبۆتدا گرنگتردەبێت لە ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکانی کە جگە لەوەی خاڵکێکی زۆر لە جیهاندا بە هیواوە چاوەڕێی دەکەن.

ڕۆبۆتەکە لەکاتی نمایشکردنیدا لەسەر شانۆکە دەڕۆیشت و دەستی بۆ ئامادەبووان درێژدەکرد.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، ڕۆبۆتەکە لە کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلدا کاردەکات.

مەسک لە میانی چالاکییەکەدا کە لە ئۆفیسی تێسلا لە پالۆ ئاڵتۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، ڕوونیکردەوە، “ئامانجمان ئەوەیە کە بە خێرایی ڕۆبۆتێکی بەسوود و هاوشێوەی مرۆڤ دروست بکەین، هێشتا کاری زۆر ماوە بۆ ئەنجامدان، بۆ باشترکردن و سەلماندنی ئۆپتیموس”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپتیموس دەبێتە “ڕۆبۆتێکی زۆر داهێنەر” و بە بڕی زۆر بەرهەمدەهێنرێت، ڕەنگە لە کۆتاییدا ملیۆنان یەکەی لێدروستدەکرێت و پێشبینیدەکرێت نرخەکەی زۆر کەمتر بێت لە ئۆتۆمبێلێک یان کەمتر لە 20 هەزار دۆلار.

بابەتی پێشتر

کوریای باشوور هۆشداری دەداتە.. کۆریای باکوور بۆ چوارەم جار لە هەفتەیەکدا دوو مووشەک هەڵدەدات

بابەتی دواتر

عێراق سێیەم گەورە هاوردەكارە لە توركیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share