جیهان چاوەڕێی ئۆتۆمبێلی “ئەپڵ” دەکات

ئۆتۆمبێلی ئەپڵ کە تا ئێستا ڕووناکیی ڕۆژی نەبینیوە لەلایەن ژمارەیەکی زۆری شۆفێرانەوە چاوەڕێی دەکرێت و بەشێکی زۆر لە خەڵک چاوەڕێی دەکەن بەبێ ئەوەی کۆمپانیاکە بیخاتە بازاڕەوە، ئەمەش زیاتر بۆ چاوەڕوانییەکانی جیهان بۆ ئۆتۆمبێلێکی زیرەک دەگەڕێتەوە.

کۆمپانیایەکی سەربەخۆ ڕاپرسییەکی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە دەریدەخات، 26%ی بەکاربەران و شۆفێرانی جیهان دەیانەوێت ئۆتۆمبێلێکی “ئەپڵ” بکڕن، ئەوەش بەمانای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەر لەوەی ببینرێت و تاقیبکرێتەوە ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوەە.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”دا هاتووە، ئۆتۆمبێلی خۆ لێخوڕینی ئەپڵ كە تا ئێستا بوونی نییە لەلایەن بەكاربەرانەوە پەسەندكراوە، لە ڕاپرسییەكی نوێدا دەریخستووە كە 26%ی شۆفێران بیر لە كڕینی ئۆتۆمبێلێك دەكەنەوە لەو كۆمپانیایە.

کۆمپانیای ڕاوێژکاریی ستراتیژیک ڤیژن، ڕاپرسیی لەگەڵ 200 هەزار خاوەن ئۆتۆمبێلی نوێ کردووە و بۆ یەکەمجار کۆمپانیای ئەپڵی زیاد کردووە براندەکانی ناو ڕاپرسییەکەی کە بۆ زیاتر لە 45 براند دەیکات و بەکارهێنەران دەتوانن ڕای خۆیانی لەسەر بڵێن.

ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەریخستووە تەنها براندی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و هۆندا لە ڕیزبەندیی بەرزتردا بوون، بە ڕێژەی 38% و 32%، تێسلا تەنها 20%ی وەرگرتووە، جگە لەوەش کاتێک پرسیاریان لێکرا دەربارەی کوالێتی، 24%ی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان نمرەی بەرزیان بە ئەپڵ داوە.

مارک گۆرمان لە کۆمپانیای بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەپڵ دەیەوێت ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی تەواو خودکار ئامادە بکات تا ساڵی 2025، بەڵام ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە پڕە لە چەندین هەوڵی شکستخواردوو یان سەخت.

بابەتی پێشتر

نهێنییەكان ئاشكراكران؟<br> 21 ساڵ بەسەر هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەردا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی سلێمانی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە. ئەم کونە…
Total
0
Share