بەڵگەیەكی نوێی بوونی ژیان لەسەر مەریخ ئاشكراكرا

بە مەبەستی زانینی ئەوەی ئایا مەریخ لە داهاتوودا دەبێتە شوێنی ژیانكردنی مرۆڤ و گیانەوەران؟ زانایان بەڵگەیەكی تری بوونی ئاویان لەسەر هەسارە سوورەكە دەستكەوت.

توێژینەوەكە لە لایەن تیمێكی هاوبەشی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدرا و بە ڕاداری تایبەت كە ڕووپێوی بۆ توێژاڵی سەرەوەی خاکی مەریخ دەكات، گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە پێدەچێت ئاو لە هەناوی هەسارەی مەریخدا هەبێت.

وەك ئەنجامی توێژینەوەكەی خۆرئاوا دەریخستووە، لە قووڵایی خاكی هەسارە سوورەكەدا سەهۆڵبەندان و ناوچەی بەستەڵەك هەیە و لەو بڕوایەدان كە لە دووریی 10 – 15 كیلۆمەتر لە خاكی ڕووی هەسارەكەوە، ئاو بوونی هەبێت.

زانا و توێژەران لە سەرەتادا تاقیكردنەوەكەیان لەسەر ڕووی سەهۆڵبەندان و ئاوە بەستووەكانی سەر هەسارەی زەوی ئەنجامداوە، دواتر بە ئامێرەكەیان هەمان تاقیكردنەوەیان لەسەر هەسارەی مەریخ كردووە و بۆیاندەركەوتووە هەمان ئەو لەرە و ئاماژانە نیشاندەدات كە لەسەر بەستەڵەك دەركەوتوون و ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی ئاو لە هەناوی مەریخدا لێكدەدەنەوە.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی "BBC"ی بەریتانی 382 كەسی لە كارەكانیان دەركرد

بابەتی دواتر

22 كۆچبەر دەستگیركران بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، باراندەبارێت. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share