هونەرمەند گوشاد کەمال کۆچی دوایی کرد

گوشاد كەمال گونەرمەندی گۆرانیبێژی شاری كۆیە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

گوشاد میرزا كەمال كە لەناو خەڵكدا بە گوشاد كەمال ناسراوبوو، یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە دێرینەكانی شاری كۆیە و ئەندامی تیپی مۆسیقای باواجی بوو.

لە هەفتاكانی سەدەی رابردوودا، هونەرمەند گوشاد كەمال بە گۆرانی “هەلاو هەلاوە” ناوبانگی پەیداكرد و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی دیكەیە، ماوەیەك بوو باری تەندروستیی تێكچووبوو، بەو هۆیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

کارێکی هونەریی هونەرمەندی ناسراو بە ناوی “بانکسی”ەوە، لە زیادکردنێکدا بە بڕەپارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان…
Total
0
Share