دۆزینەوەی کەشتییەک کە 107 ساڵ لەمەوپێش نوقمبووبوو

پاش تێپەرینی 107 ساڵ بەسەر نوقمبوونیدا، تیمێک کەشتییەکەی “سێر ئێرنست شاکلتۆن” لە نزیک کەنارەکانی کیشوەری بەستەڵەکی باشوور دەدۆزنەوە.

ئەم کەشتییە ساڵی 1915 لە دەریای ویدێلدا ژێرئاوکەوت و نەدۆزرایەوە، تا تیمێک بەناوی “ئیندیۆرنس 22” لە کیپ تاونی باشووری ئەفریقاوە لە مانگی پێشوودا بەو ئەرکە ڕاسپێردران.

تیمەکە توانییان پاشماوەی کەشتییەکە لە قووڵایی 3008 مەتر لە ژێرئاودا بدۆزنەوە، ئەمەش 4 میل دوورتر لەو جێیەوە کە دوایین جار کەشتییەکەی تێدا بووە، بەرلەوەی نوقمببێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “گاردیان”، جۆن شیرز، سەرۆکی ئەو تیمەی کەشتییەکەیان دۆزیوەتەوە، ڕایگەیاند، ئەم کارەیان “لە قورسترین پڕۆژەکانی دۆزینەوەی پاشماوەی کەشتییە نوقمبووەكان بووە لە جیهاندا”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی كەركوك: بكوژی ماریا دەستگیركرا

بابەتی دواتر

پەیوەندیی بورجەکان و فەلەکناسی بە باری دەروونییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share