22 كۆچبەر دەستگیركران بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق

22 كەس كە بە نایاسایی لە عێراقن دەستگیركران و بڕیاری سنوورداشكردنیان درا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان 22 كەسیان لە بەغداد دەستگیركردووە كە مەرج و یاسای نشینگە و مانەوەیان پێشێلكردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو كەسانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەوە زانیارییان لەبارەوە كۆكراوەتەوە و دەركەوتووە بەبێ بوونی بەڵگەنامەی ڕێپێدان، ڕوویان لە بەغداد كردووە و تیایدا ماونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانە لە وڵاتانی بیانییەوە هاتوونەتە عێراق و بە هاوكاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركراون و دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكان و ڕەگەزنامەی ئەو 22 كەسە ئاشكرابكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پڕبکرێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی  رایگەیاند، دەیانەوێت دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخەن. بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share