دامەزراوەی “BBC”ی بەریتانی 382 كەسی لە كارەكانیان دەركرد

دوای 84 ساڵ لە پەخش و كاركردنی بەردەوام، پەخش و بەرنامەی بەشەكانی عەرەبی و فارسی و هەشت زمانی دیکەی ڕادیۆی “BBC”ی بەریتانی بە یەكجاری ڕاگیران.

هۆكاری ڕاگرتنی پەخشی ئەو بەرنامانەی “BBC”، دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و ئەو سیاسەتی “سكهەڵگووشین”ـەی دامەزراوە بەریتانییەكە پەیڕەویدەكات بە مەبەستی خۆڕێكخستنەوە و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی كە بەپێی ڕاگەیەندراوی دامەزراوەكە، بەشە نێودەوڵەتییەكەی پێویستی بە 28.5 ملیۆن پاوەندە لە كۆی ئەو 500 ملیۆن پاوەندەی بۆ كارەكانی پێویستیەتی.

بەم بڕیارەی دامەزراوەی “BBC”، كارگێڕیی دامەزراوەكە 382 میدیاكار و فەرمانبەری لە كارەكانیان دەركرد و دەڵێت، پلانێكی نوێی كاركردن دادەڕێژێت و ئەو بەشانەی داخراون دەكرێن بە دیجیتاڵ میدیا “بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە وەرگرانیان بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share