دەیان بەركەوتووی دیکەی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی چارەسەركردن دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات.
ئەو بەركەوتووانەی لەم كاروانەدا دەنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات ژمارەیان 64 كەسە و دکتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی بڕی 262 ملیۆن دینار بۆ ناردنەدەرەوەی ئەو 64 بەركەوتووەی چەكی كیمیایی كە بیناییان لە مەترسیدایە بەهۆی ماكە درێژخایەنەكانی سووتانی گلێنەیان بە غازی خەردەل.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجە ڕایگەیاند، “ئەو 64 كەسە تەنها لە هەڵەبجە نین و خەڵكی شارەكانی تری هەرێمی كوردستانیشن”.
لەبارەی هەوڵەكانی چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە كوردستان، دکتۆر ئازاد مسته‌فا دەڵێت، “لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە ناو نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ئەنجامدەدەین و ڕێگەنادەین چیتر بەرکەوتووان وەک موزایەدە بەکاربهێنرێن لە پێناو بەرژەوەندیی شەخسی”.