بەكارهێنەرانی ئایفۆن ئاگاداری ئەم هەڵە مەترسیدارە بن

ڕەنگە بە جووڵەیەكی سادە ئایفۆنەكەت خاوبكەیتەوە و تەنانەت تەمەنی باترییەكەی كورتبكەیتەوە، چارەسەرەكەشی ئاسانە و بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێنماییانە دەبێت كە لە خوارەوە خراونەتەڕوو.

شارەزایان دەڵێن، زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ئامێرەكانی مۆبایل، بڕوای تەواویان هەیە بەوەی داخستنەوەی ئەپلیكەیشنەكان، یارمەتیدەرە لە بەكاربردنی وزەی كەمتر و درێژكردنەوەی تەمەنی باتریی ئامێرەكانیان، “بەڵام پێچەوانەی ئەمە دروستە”.

بەپێی وتەی شارەزایان، كاتێك ئەپلیكەیشنەكان دادەخەیتەوە یاخود خامۆشیاندەكەیت، جاری دواتر گەر بتەوێت بیانخەیتەوەكار، ئەوا ئامادەبوون و دووبارە كاركردنیان وزەیەكی زۆری باتریی ئامێرەكەی پێویستە و بەوەش ڕێژەی وزەی بارگاویبووی ناو باتریی مۆبایل كەمدەكاتەوە، هەروەها دەبێتەهۆی ماندووكردنی باتریی مۆبایل و لەكارخستنی لە ماوەیەكی كەمدا.

كۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، “كاتێك ئەپلیكەیشنەكان لە پشتەوەی سكرینی سەرەكیی ئامێرەكەتدا دەردەكەون، واتای ئەوە نییە كە كاردەكەن، بەڵكو لەكارخراون و تەنها ئامادەن بۆ ئەوەی جارێكی تر بیانخەیتەوەكار”.

وەك ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە، “تەنها كاتێك پێویستە ئەپلیكەیشنێك دابخەیت كە بەردەست نەبێت و بەدەم داواكاریی بەكارهێنەری ئامێرەكەوە نەیەت و لە كاتی داواكراودا كارنەكات”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی

بابەتی دواتر

زانیوتە ئازاری ددان ڕەنگە هۆكارەكەی تووشبوونت بە شێرپەنجە بێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share