دەستبەسەر سێ هەزار “سەبەتەی خۆراکی دزراودا” گیرا

وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، دەستبەسەر سێ هەزار سەبەتەی خۆراکیدا گیراوە کە بۆ ئاوارەکان دابینکراوە، بەڵام دزراوە و ویستراوە ساخبکرێتەوە

هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو سەبەتە خۆراكیانە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دیالەوە بە چەند وەجبەیەك هێنراونەتە سنوری ئیدارەی گەرمیان پاش ئاگاداربوونی دامودەزگاكانی ئیدارەی گەرمیان و ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق، بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و حكومەتی عێراق بەدواداچون كراوە و لە ئێستادا دەستگیراوە بەسەر سەبەتە خۆراكیەكان و كەیسەكە لە دادگای ناحیەی رزگاری دایە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە”.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لە ڕاگەیندراوێكدا فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاندووە كە زیاتر لە سێ هەزار سەبەتەی خۆراكی كە تایبەت بوون بە ئاوارەكان، لە كۆگایەكی كەرتی تایبەت لە كەلار دزراوە و دواتر لە دیالە فرۆشراوە.

وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ڕاشیگەیاند، “لێرەوە جەخت دەكەینەوە، ئەم سەبەتە خۆراکیانە دورو نزیك پەیوەندی بە ئاوارەكانی نیشتەجێبووی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە نیە و بەڵكو بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێبووی دەرەوەی سنوری ئیدارەی گەرمیان دابینكراون”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو سەبەتە خۆراکیانەی کە لە ئیدارەی گەرمیان دۆزراوتەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەو کەسەوە نەبراوە کە لای ئەو دەستیبەسەردا گیراوە و سەبەتە خۆراکییەکان دەستاودەست فرۆشراوە، بۆیە دادگا لێکۆڵینەوەی لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

پەیامی کریستیانۆ دوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە (750)

بابەتی دواتر

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانییەوە بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share