دهۆک.. منداڵێکی هەشت ساڵان دایکی کوشت و باوکیشی بریندار کرد

لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک، شەوی ڕابردوو 13ی شوبات منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان دەستکاریی چەکەکەی باوکی کردووە و بەهۆیەوە دایکی کوشتووە و باوکیشی بریندارە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕوداوەکە لە كاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو ڕویداوە و له‌ گوندی درین له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ربه‌ پارێزگای دهۆك بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕوداوەکە دبەهۆی ئەوەبووە منداڵێكی هه‌شت ساڵان ده‌ستکاری چەکەکەی باوکی کردووە کە لە جۆری کڵاشینکۆف بووە و لەئەنجامدا بە هەڵە دەستیبەرکەوتووە و فیشەک لە چەکەکە دەرچووە.

ڕاشیگەیاند، “لەئەنجامی ڕوداوەکە ژنێک گیانیلەدەستداوە کە دەکاتە دایکی منداڵەکە و باوکیشی بریندارە”.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، دایکی منداڵەکە تەمەنی 30 ساڵە و باوکی منداڵەکەش تەمەنی 28 ساڵە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتووەکان پێکهێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێکهێندرا کە لە لافاوەکەدا زەرەرمەند بوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ…
Total
0
Share