وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی مانگی ئابی نەوتی بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکانی وەزارەت، داهاتی مانگی ئاب نزیکەی 10 ملیار دۆلار بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆدا هاتووە، ، “بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل نەوت بووە، كە داهاتەكەی 9 ملیار و 688 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار بووە”.
ئامارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات “كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی كە بۆ مانگی ئاب لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە 100 ملیۆن و 760 هەزار بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە یەک ملیۆن و 109 هەزار و 628 بەرمیل نەوت بووە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 95.120 دۆلار بووە.