زەیتی نەعنا بە یەکێک لە زەیتە بنەڕەتییەکان هەژماردەکرێت، کە لە گەڵانی نەعنا دەردەهێنرێت، لە چەندین بواری تەندروستی و پاککردنەوە و جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت.
زەیتی نەعنا چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ قژ لەوانەش:
– لێدانی زەیتی نەعنا لە پێستی سەر، سووڕی خوێن چالاکدەکات، ڕووتانەوەی قژ کەمدەکاتەوە چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی قژیان تەنکە.
– دەبێتە هۆی زیادکردنی هێلکەی قژ و چڕکردنیان.
– دەبێتە هۆی کەمردنەوەی هەوکردنی پێستی قژ.
– دژە بەکتریا و میکرۆبەکانە کە ئەمەش پێستی سەر پێویستی پێیەتی.
– باڵانسی چەوری قژ دەکات.
– بۆ هەموو جۆرە قژێک بەسوودە، بەڵام پێویستە بەتەنها لە پێستی سەر نەدرێت و لەگەڵ زەیتێکی دیکەدا تێکەڵ بکرێت.