وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانی ڕاگرت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بڕیارێک مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ بەشێک لە فەرمانبەران ڕاگرت و دەڵێت، “مۆڵەتەکان ڕابگرن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.

لە نووسراوەکە وەزارەتی خوێندنی باڵادا کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە هاتووە، “بە فەرمی پێتانڕادەگەیەنین ئەو فەرمانبەرانەی بە فەرمانی وەزارەت مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە بۆ خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی 2022، بڕوانامەی پێشوویان یەکسانکراوە بەڵام لەلایەنی کارگێڕی بۆیان هەموار نەکراوە و هیچ ئیمتیازاتێکی داراییان بۆ خەرجنەکراوە، ئەو مۆڵەتانە ڕابگرن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییانی دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە مەرج و ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوەی دەرەكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە شاری هەولێر بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی. بەیانی ئەمڕۆ بەهای…
Total
0
Share