كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییانی دەدات

دیمەنێكی پاش هێرشەكان لە زڕگوێز فۆتۆ: پاڤێل عەبدولڕەحمان

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولیر دەڵێت، ناتوانین دڵنیایی بدەین لە كۆتاییهاتنی هێرشەكانی ئێران و بەهۆیەوە داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات لە ناوچە ئامانجدارەكان دووربكەونەوە.

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئاگادارییەكی ئەمنی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەردەوامە لە وەرگرتنی ڕاپۆرتی میدیایی سەرچاوە کراوە سەبارەت بە هێرشی بەردەوامی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکییەکانی هێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ سەر هێزە كوردییەكان دژ بە ئێران لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت بە هیچ دڵنیاییەكەوە بڵێت کە ئەم هێرشانە کۆتاییان هاتووە”.

هەروەك كونسوڵخانەكە دەڵێت، هۆشداریی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی گەشت بۆ عێراق لە ئاستی چوارەمدا دەمێنێتەوە و داوای گەشتنەكردن دەكات بەهۆی ئەگەری “تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری و نائارامی مەدەنی”.

سەبارەت بەو هاوڵاتییانەش لە هەرێمی كوردستانن داوایان لێدەكات دووربكەونەوە لە ناوچە ئامانجدارەكانی پردێ (نزیک کەرکوک)، کۆیە (45 کم لە هەولێرەوە) و زرگوێز لە (ڕۆژهەڵاتی سلێمانی). هەروەها دووربكەونەوە لە ناوچە سنوورییەکان کە کێشەیان لەسەرە.

دوێنێ هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێی درۆن و مووشەكی بالیستییەوە ژمارەیەك هێرشی بۆسەر بارەگای پارتە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، پردێ و زڕگوێز ئەنجامدا و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 46 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک هەمیشە لە ڕوانگەی خەمخۆرییەوە بەتەنگ ڕووداوەکەوە چووە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی کرد، هەروەها ستایشی هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بافڵ…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
Total
0
Share