پۆلیسی گەرمیان: كەسێكمان دەستگیركردكە مامۆستایانی خوێندنگەیەكی بێزاركردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستایانی خوێندنگەیەكەوە لە كەلار سكاڵا لەدژی كەسێك تۆماركرا كە رۆژانە بەماتۆرسكیل مامۆستایانی خوێندنگەكەی بێزاركردبوو و تەنانەت چەندینجار پەلاماری مامۆستایانی دابوو.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، بنكەی پۆلیسی كەلار بە هاوكاریی تیمی كامێراوانی بەشی پۆلیسی كەلار دوای وەرگرتنی زانیاری لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە توانیان تۆمەتبار بناسنەوە و دەستگیریبكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكە دانیناوە بە تاوانەكەدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەكانی (495) و (413) بەندكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک: تا ئەم ساتە ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوکە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ڕێبوار تەها تا ئەم ساتە هیچ نووسراوێکی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش نەکردووە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای…
Total
0
Share