كاتیا ئاڤیرۆ، خوشكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی مانچستەر یونایتد پشتگیری براكەی دەكات لەسەر ئەو هێرشەی پورتوگالییەكان دەیكەنە سەری.
پورتوگال نەیتوانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی نەیشن لیگ و ڕۆناڵدۆش لە هەردوو یارییەكەدا خراپ دەركەوت.
پاش یارییەكە كاتیا ئاڤیرۆ نوسیویەتی: پورتوگالییەكان تف لەو قاپەش دەكەن كە نانی تێدا دەخۆن.
باسیشی لەوە كردووە كە ڕۆناڵدۆ ئێستا پێویستی بەو پشتگیرییەیە كە پێشتر ئەو هی پورتوگالی كردووە.
هێرشەكانی خوشكەكەی ڕۆناڵدۆ بۆ سەر پورتوگالییەكان ناوەستێت و نوسیویەتی پورتوگالییەكان بێ عەقڵ و بێ هەستن و هەمیشە پشتیان لەو كەسانە كردووە كە هاوكاریان كردون، ئەم پیاوە ئێستا كەس نییە پشتی بگرێت.
ئەم قسانەی خوشكەكەی ڕۆناڵدۆ لەكاتێكدایە كە خەڵكی پورتوگال پێیانوایە چیتر ڕۆناڵدۆ پێویست ناكات لە ڕیزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی یاریی بكات.