میلان گرێبەستی تونالی درێژكردەوە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، گرێبەستی ساندرۆ تۆنالی تا ساڵی 2027 درێژكراوەتەوە.

هاوینی ڕابردوو تونالی 22 ساڵ بەشێوەیەكی یەكجاری بوو بە یاریزانی یانەی ئەی سی میلان و ڕیزەكانی یانەی بریشیای جێهێشت.

تونالی ئەم وەرزە لە پێنج یاریی یانەی میلان بەشداری كردووە، یەك گۆڵی دروستكردووە.

میلان لەپلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت و بەجیاوازی دوو خاڵ لەدوای ئاتالانتای پێشەنگەوەیە.

تونالی ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لەوەی وەرزی رابردوو یانەی میلان ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سەربازێکی کورد لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share