(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاری لوتکەی لە لازیۆ بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەم

بە بردنەوەی لە یانەی لازیۆ، یوڤانتۆس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا جێگیربوو

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 26ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیەم میوانداری لازیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی پێرلۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 39 و 57 و 60 لەلایەن ئەندریان ڕابیۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا (دوو گۆڵ)، گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 14 لەلایەن خواکین کۆریاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤی ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 25 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 52 و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی خاڵێک لەدوای یانەی میلانەوە جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی لازیۆ بە 43 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

ڕانیە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 14 كەس بریندار بوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە سێ خاڵ لە "ئیل سادار" گەڕایەوە و چاوەڕێی ئەنجامی دێربیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێکهاته‌ی یه‌ده‌گ هاوشانی…
Total
1
Share