چیتر لە 10 دەوڵەمەندترینی ئەمریكا نییە.. زوكەربێرگ نیوەی سامانەكەی لە ساڵێكدا لەدەستداوە

مارك زوكەربێرگ

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (میتا) چیتر لەنێو 10 دەوڵەمەندترین كەسی ئەمریكادا نییە، كە یەكەمجارە لە ساڵی 2015ەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی پشكەكانی كۆمپانیاكەیەوە لە ساڵی 2021دا.

مارك زوكەربێرگ-ی تەمەن 38 ساڵ و دامەزرێنەری فەیسبوك زیاتر لە نیوەی سامانەكەی كە دەگاتە 76.8 ملیار دۆلار لە ئەیلولی 2021ەوە لەدەستداوە، ئەمەش بووەتەهۆی دابەزینی لە ڕیزبەندی سێیەمەوە بۆ ڕیزبەندی یازدەیەم-ی لیستی فۆڕبس بۆ دەوڵەمەندترین 400 كەس لە ئەمریكادا.

كۆمپانیاكە لەكاتێكی پێشتری ساڵی 2022دا ڕایگەیاند، بەشی خزمەتگوزارییە گریمانەییەكان 10 ملیار دۆلاری لە ساڵی 2021دا لەدەستداوە. كۆمپانیاكە كە دابەزینی لە پشكەكانی بەڕێژەی 38% لە شەش مانگی ڕابردوودا بەركەوت، لە چەند بەرەیەكەوە ڕووبەڕووی وردبینیی حكومی بووەتەوە.

پێشەنگی لیستی دەوڵەمەندترین بۆ ئیلۆن مەسك-ە بە سامانی 251 ملیار دۆلار، دواتر جیف بیزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن دێت بە 151 ملیار دۆلار، پاشان بیل گەیتس-ی دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت بە 106 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ئۆتۆمبێلێك ئاگریگرت

بابەتی دواتر

ژمارەی مێ زۆر لە نێر زیاترە..دانیشتووانی ئەڵمانیا 84 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار جێگیرە

نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە تاڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گۆڕانکاریی زۆر لە نرخەکەیدا ڕوویدا.…
Total
0
Share