کەسێک داوای لە 100 چێشتخانە کردووە خواردنی ئێوارەی بۆ بنێرن بۆ ناونیشانێکی خەیاڵی

لە چەند وێنەیەکدا کە لە شارێکی ئەڵمانیادا بڵاوبووەوە بووە هۆی دەنگدانەوە لە سۆشیال میدیادا، دەردەکەوێت کەسێک فێڵی لە 100 چێشتخانە کردووە نانی ئێوارەی بۆ بنێرن و ناونیشانێکی خەیاڵیی بە سەرجەمیان داوە.

گەنجێکی عەرەب ئەو وێنانەی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی خزمەتگوزاریی گەیاندنی خۆراک لەبەردەم ماڵێکی خەیاڵیدا کۆبوونەتەوە کە کەسێک داوای لە 100 چێشتخانە کردووە خواردنی بۆ بنێرن بۆ ئەو ناونیشانە لە شاری هامبۆرگ.

گەنجەکە باسی لەوەشکردووە، کەسێکی نەناسراو لە 100 چێشتخانە داوای ژەمی ئێوارەی کردووە و پێیوتوون کە لە کاتی گەیشتنیان بە ماڵەوە پارەیان پێدەدەم، بەڵام کاتێک کرێکارانی گەیاندن هاتوون بۆ گەیاندنی ژەمەکان، دەرکەوتووە کە ناونیشانەکە خەیاڵییە.

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا وەستاون بۆ ئەوەی داواکارییەکان بگەیەننە خاوەنەکەیان، پێش ئەوەی ڕوون بێتەوە کە ئەمە یارییەکی گاڵتەجاڕانەیە و فێڵیان لێکراوە.

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک چەند بەرهەمێکی خۆراکی بە نرخی پاڵپشتیکراو بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

لاڤرۆڤ سەردانی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share