ژمارەی مێ زۆر لە نێر زیاترە..دانیشتووانی ئەڵمانیا 84 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت

بۆ یەكەمجار لە مێژووی نوێدا، دانیشتووانی ئەڵمانیا 84 ملیۆنی تێپەڕاند، هۆكاری بنەڕەتی شەپۆلی كۆچبەرانی ئۆكرانییە بە نزیكەی 750 هەزار كەس. ژمارەی مێینەش لە ئەڵمانیا بە بڕێكی زۆر زیاترە لە ژمارەی نێرینە.

بەپێی نووسینگەی ئاماری فیدراڵی بۆ یەكەمجار ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا گەیشتە زیاتر لە 84 ملیۆن كەس.

نووسینگەكە ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی لە ئۆكرانیاوە ڕوویان لە وڵاتەكەی كردووە هاریكار بووە لە گەیشتنی دانیشتووان بۆ زۆرترین ژمارە.

ئەڵمانیا خاوەن كەمترین ڕێژەی وەچەخستنەوەیە لە جیهاندا، بەپێی هەندێک پێوەر دانیشتووانەکەی بەتەمەنترینە، بەڵام سامانەکەی و خواست لەسەر كرێكار و سیاسەتێکی تاڕادەیەک کراوە بەڕووی کۆچبەراندا، وایکردووە تەنانەت بەرلەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەرگاکانی واڵابكات، بووە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش بۆ ئەو ئۆکرانییانەی کە لە وڵاتەکەیان هەڵدێن دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە مانگی شوباتدا.

فەرمانگەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا ژمارەی دانیشتووان بە 843 هەزار کەس زیادیکردووە (یەکسانە بە 1٪)، لەکاتێکدا لە کۆی ساڵی 2021دا ژمارەی دانیشتووان تەنها 84 هەزار کەس زیادیکردووە (یەکسانە بە 0.1%).

ژمارەی مێینە لە ئەڵمانیا بەڕێژەی 1.2% زیادیكردووەو ئەمەش زۆر زۆر زیاترە لە ژمارەی دانیشتووانی نێرینەكان كە بەڕێژەی 0.8% زیادیكردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە ژنان و منداڵان بەشێوەیەكی بنەڕەتی لە جەنگی ئۆكرانیا هەڵهاتوون، لەكاتێكدا ڕێگەنادرێت پیاو وڵاتەكە جێبهێڵێت.

بابەتی پێشتر

چیتر لە 10 دەوڵەمەندترینی ئەمریكا نییە.. زوكەربێرگ نیوەی سامانەكەی لە ساڵێكدا لەدەستداوە

بابەتی دواتر

بە درۆن هێرشكرایە سەر ماڵی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە حکومەتی هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات. حکومەتی هۆڵەندا بڵاویکردووەتەوە، “حکومەت سەرپەرشتی لەناوبردنی…
زیاتر ببینە

450 گۆڕ لە ئۆكرانیا دۆزرانەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە كە زیاتر لە 450 گۆڕ لە نزیك شارێكی ئۆكرانیا دۆزراونەتەوە. میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share