چی لەبارەی قەیرانی نیوەی تەمەن دەزانیت؟

دیانا لۆبانۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت، خەمۆکی و ناڕازیبوون لە ڕووخسار دیارترین نیشانەکانی قەیرانی نیوەی تەمەنن لە ئافرەتاندا.

دیانا، لۆبانۆڤا، پزیشی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکانی ڕوسیا، بە ڕۆژنامەی ئیزڤیستیا ڕایگەیاندووە،”قەیرانی نیوەی تەمەن بریتییە لە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ خود و ئەزموونە ژیانییەکان  لەماوەی تەمەنی ڕابردوودا، بەگوێرەی ئامارەکان لە ژنان و پیاوانیشدا دەردەکەوێت لەنێوان تەمەنی 30-50 ساڵیدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،”نیشانەکانی قەیرانی نیوەی تەمەن زۆر بە ئاشکرایی لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت ئەویش بە ڕازینەبوون لە شێوەی ڕووخسار و خواستی بۆ گۆڕینی، ڕەنگە ئەمەش بەهۆی ترس لە پیربوون و نەمانی سەرنجڕاکێشییەوە بێت، یان ترس لەوەی چیدی ناتوانن هاوسەرگیری بکەن و منداڵیان ببێت”.

بەوتەی ڤلادیسلاڤ چۆبارۆڤ، پسپۆڕی دەروونی، زۆرینەی ئەو کەسانەی بە قەیرانی نیوەی تەمەندا دەڕۆن، گۆڕانکاریی گەورە لە ژیانیاندا دەکەن، وەک گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون کارکردن تەنانەت هاوبەشی ژیان، بەگشتی هەوڵی ژیانێکی باشتر دەدەن لەوەی هەیانە.

هاوکات ئامۆژگاری ئافرەتان دەکات، لەم کاتەدا خۆیان بەدووربگرن لە بڕیاری قورس و گۆڕانکاری گەورە، چونکە دواتر هەست بە تاوان دەکەن لە ئەنجامدانی ئەو کارانە.

بابەتی پێشتر

عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ ڕووبەری کشتوکاڵکردن زیاد دەکات

بابەتی دواتر

مەرجی مێسی بۆ بەرشلۆنە لەكاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share