مووچەی تەندروستی دابەشكرا
حكومەت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی بۆ سلێمانی نارد ‏

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.

عەبدوڵا ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لە لێدوانێدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ پارەی پێویست لە بانكەكان نەبوو بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام دواتر پارە گەیشتە بانكەكان و لە كاتژمێر 2:00ی پاشنێوەڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی تەندروستی و زۆرینەی فەرمانگەكانیان پارەیان بۆ تەمویلكرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و بەهۆی نەگەیشتنی پارەی پێویست بۆ مووچەی كەرتی تەندروستی لە سلێمانی، نیگەرانی دروستبوو.

ئەو مووچەیەی دەست بە دابەشكردنی كرا، مووچەی مانگی ڕابردووە و وا ڕاگەیەندرا كە لە داهاتی نەوتی ئەم مانگە پارە بۆ مووچە دابینكراوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی هاوكارییەكەی ئەمریكاوە دڵنیایی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

بابەتی دواتر

 (NBA) 44 خاڵ بۆ تاتوم و سێ ژمارەی دووانی بۆ لیبرۆن جەیمس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share