جێگرە كوردەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كێیە؟

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژارد، مەندەلاوی كێیە؟

– موحسین عەلی ئەكبەر مەندەلاوی ساڵی 1968 لە پارێزگای دیالە لەدایكبووە و دانیشتووی بەغداد-ە.

– سەرمایەدار و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی زانكۆی فراهیدی و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی نەخۆشخانەی جیهانیی بۆ نەشتەرگەریی تایبەتمەند و ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمەڵەی بێ باوانی خێرخوازییە.

– وەك پەرلەمانتاری سەربەخۆی لە هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بە پێنج هەزار و 385 دەنگ لە بازنەی پێنجەمی پارێزگای دیالە دەرچوو.

– ئەندامە لە هاوپەیمانیی عێراقی سەربەخۆ.

– هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس-ە لە یاسا لە زانكۆی فراهیدی لە بەغداد.

– ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و دووەم جێگری كورد لە دوای شاخەوان عەبدوڵا هەڵبژێردرا.

بابەتی پێشتر

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی سنووری پارێزگای دهۆك كرایەوە

بابەتی دواتر

د. غالب محەمەد: گۆڕان بووەتە دوكانێكی سیاسی و كەس خاوەنی بڕیار نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share