كازمی: ئه‌و شه‌ڕە گه‌نده‌ڵییەی له‌ ساڵێكدا كردمان یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی17 ساڵی ڕابردوو

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و شه‌ڕە گه‌نده‌ڵییەی له‌ ساڵێكدا كردوویانە، یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی17 ساڵی ڕابردوو دەشڵێت، بۆهەڵبژاردنەكان خۆی كاندید ناكەت و كار بۆسەركەوتنی دەكات.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی كابینەكەیدا وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، ئەم حكومەتەی ئێستا لە دۆخێكی زۆر خراپدا لەدایك بوو، ڕوبەڕوی قەیرانێكی زۆربونەتەوە و كاتێك حكومەتیان پێكهێناوە لە قەیرانی ئابوریدا بوون.

وتیشی، “كابینەكەی ئێمە جیاوازتربوو لە حكومەتەكانی پێشووتر، كە زۆربەیان تەنها بە دروشم كاریان دەكرد، بەڵام ئێمە سەرباری ڕێگری و ئەو هەموو پڕوپاگەندانە بەكردار كارمان كردووە و ئه‌و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیه‌ی ئێمه‌ش له‌م ساڵەدا كردمان، یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی زیاتر له‌ 17 ساڵی ڕابردوو”.

دەربارەی كوژرانی چالاكوان و خۆپیشاندەرانیش، كازمی لە وتارەكەیدا باسیلەوەكرد، ڕوبەڕوی بكوژانی ئیهاب وهەموو ئەوانە دەبنەوە، كە خوێنی عێراقییەكانیان ڕشتووە.

باسیلەوەشكرد، ئەوكەسانەشی، كە بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، لە ئایندەدا لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە بڵاویدەكەنەوە.

هەروەك ئەوەشیخستەڕوو، سەرجەم ڕێككارەكان گیراونەتەبەر بۆ ئازاد كردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیركراون و دەستپێشخەریش كراون بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارەكەیدا جەختی لەوەشكردەوە، هەوڵەكان چڕتر دەكەنەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.

لەبارەی هەڵبژاردنەكانیشەوە مستەفا كازمی وتی،”خۆم بەربژێر ناكەم بۆ هەڵبژاردنەكان و كاردەكەم بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەمساڵ”.

لە كۆتایی وتارەكەشیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی ناوچەكە وتی، عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێ دەرەكییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موسەننا ئەمین: حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی”. موسەننا ئەمین،…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share