دایکی کریستیانۆ بەڵێنێک بە سپۆرتینگ لشبۆنە دەدات

دولۆریس ئاڤێرۆ، دایکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەڵێن بە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە دەدات، کوڕەکەی، یاخود کوڕی کوڕەکەی پەلکێشی یانە پۆرتوگالییەکە بکات.

سەرەتاکانی کریستیانۆ لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بووە، چەندینجار بەڕێوەبەرانی یانە پۆرتوگالییەکە هەوڵیانداوە بیگەڕێننەوە، بەڵام بەهۆی خواستی یانە گەورەکانی دیکەوە سەرکەوتوو نەبوون.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیاکانی پۆرتوگال، دولۆریس ئاڤێرۆی دایکی کریستیانۆ ڕایگەیاندووە، “ئەگەر ئەمساڵ کوڕەکەم نەگەڕێتەوە بۆ سپۆرتینگ، ساڵێکی دیکە ئەو هەنگاوە دەنێت، ئەوە ڕوودەدات، بەڵام کاتی دەوێت.”

هەروەها دەڵێت، “ئەگەر کریستیانۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگەوە نەکرد، بەڵێنتان پێدەدەم کوڕەکەی پەیوەندییان پێوەبکات.”

کریستیانۆ جونیۆر، کوڕی گەورەی کریستیانۆیە و تەمەنی 12 ساڵە، لە پێکهاتەکانی منداڵانی ڕیاڵ مەدرید، یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

د. غالب محەمەد: گۆڕان بووەتە دوكانێكی سیاسی و كەس خاوەنی بڕیار نییە

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی وەزیری نەوتی عێراق دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆکۆڤیچ بەرەو ناسناوی (24) هەنگاو دەنێت

یاریزانە گەورە و ناودارەکان پێیەکانیان لەسەرزەوی چەسپاندووە و زۆرینەیان گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدن. نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەفسانەی تێنسی…
Total
0
Share