یانەیەكی سعودی ڕۆناڵدۆی دەوێت

یانەیەكی سعودی بە بێ ئەوەی ناوەكەی بهێنرێت، ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابكات.

كەناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرایكردووە، یەكێك لە یانەكانی سعودییە ئامادەیە گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی ڕۆناڵدۆ بكات.

گرێبەستەكە بۆ دوو وەرز دەبێت بە موچەی ساڵانەی 125 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها 20 ملیۆن یۆرۆ پاداشتیش دەدرێت بەو لایەنەی ڕۆناڵدۆ ڕازی بكات بەرەو سعودیە هەنگاو بنێت

نرخی گرێبەستەكەش كە پێشكەشی یانەی مانچستەر یونایتد دەكرێت 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت ، دوو هێندەی ئەو پارەیەی كە یانەكە بۆ فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ داینابوو.

تا ئێستا ناوی یانە سعودییەكە نازانرێت و تا ئێستاش هیچ هەڵوێستێك لەو بارەیەوە لەلای كەسە نزیكەكانی ڕۆناڵدۆوە بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە

بابەتی دواتر

سەدر: ناچمە ناو فیتنەیەكی دیكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share