ڤایرۆسیکی نوێ لە ڕوسیا دۆزراوەتەوە کە هاوشێوەی کۆرۆنایە و لە شەمشەمکوێرەکانی ئەو وڵاتەدا هەن، ڤایرۆسەکە ئەگەری تووشبوونی مرۆڤی هەیە، ڤایرۆسەکە لە هەمان خێزانی کۆرۆنایە بەرگریی تەواوی هەیە بەرامبەر ڤاکسینەکان.
پێگەی ساینس ئالێرت بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڤایرۆسە نوێیە کاردەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسە و بە ڤایرۆسی (Khosta 2) ناسراوە، ڤایرۆسەکە دەکرێت تووشی هەموو خانەکانی جەستە ببێت هاوشێوەی سارس کۆڤ2.
ئەوەی سەبارەت بە ڤایرۆسەکە زۆر جێگەی نیگەرانییە، توانای مانەوە و بەرگرییەتی بەرامبەر ڤاکسینەکانی ئێستا، تەنانەت ئەو ڤاکسینانەشی بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن پەرەیان پێدراوە.