لەسەر میرات شەڕ ڕوویدا و هەشت برا و خوشک یەکتریان بریندارکرد

لەنێوان ئەندامانی خێزانێکدا شەڕ لەسەر بەشە میرات ڕوویدا و بەهۆیەوە هەشت و برا و خوشک یەکتریان بریندارکرد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامی خێزانێک لەسەر پارچەیەک زەویی زیادەڕۆ کە میراتی بووە بووە بە کێشەیان و دواتر کێشەکەیان گەورەبووە و یەکتریان بریندارکردووە.

سەرچاوەکە وتیشی، ڕووداوەکە لەگەڕەکی ئیسرا و مەفقودینی کەرکوک بووە، لە شەڕەکەدا چەک و دار بەکار هاتووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بریندارەکان لە ئێستادا لەنەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک چارەسەر وەردەگرن و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
Total
0
Share