عێراق.. هاوكاریی دارایی بەسەر یەك ملیۆن و 300 هەزار خانەوادەدا دابەش دەكرێت

وەزیری كاری عێراق ڕایگەیاندووە، هاوكاری دابەش دەكەن بەسەر زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار خێزانی عیراقی، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

عادل ڕكابی، وەزیری كاری عێراق و سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “بڕی 206 ملیار دیناری عێراقی وەك هاوكاری كۆمەڵایەتی دابەش دەكەن بەسەر یەك ملیۆن و 300 هەزار خانەودەی عێراقیدا”.

ئەو وەزیرەی عێراقییە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو هاوكارییە بۆ بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراقە بەدەر لە هەرێمی كوردستان.

داوا لەو خانەوادانە كراوە كە سوودمەند دەبن لەو هاوكارییە، لەكاتی ڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی پارەكەدا پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی تووشی كۆرۆنا نەبن.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی دواتر

شەش کورد لە چاوەڕوانی بڕینەوەی دەستەکانیاندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share