توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

چوار هەزار و 356 پشكنین ئەنجامدراوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەنجامدانی زیاتر لە چوار هەزار پشكنین 248 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە كەمیكردووە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 356 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارە 248 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

توشبووان بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (هەولێر 97، سلێمانی 69، دهۆك 65، گەرمیان 13 و هەڵەبجە 4) هیچ توشبوویەكیش لە ڕاپەڕین تۆمارنەكراوە.

هاوكات 177 توشبووی پێشووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لەو ماوەیەدا 9 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەولێر بووە بە چوار حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 97 هەزار و 584 كەس، لەو ژمارەیە 61 هەزار و 203 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 195یشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانستی پزیشکی کاریگەریی چالاکیی دایک لەماوەی دووگیانیدا لەسەر کۆرپەلە ڕووندەکاتەوە

توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج ئاشکرایانکردووە، جووڵەی دایکێکی دووگیان لەماوەی دووگیانیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چالاکیی سییەکانی منداڵ دەبێت…
Total
0
Share