كازمی: ڕۆژی هەڵبژاردن كاتى گۆڕانكاریی و زەماوەندی نیشتمانییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردە و ڕایگەیاند، 10ی تشرینی یەكەم وادەی گۆڕانكارییە، بۆیە بە هۆشیاری، نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانی عێراق لەسەر دروستكردنی داهاتوو، هەڵبژاردن دەبێتە “زەماوەندێكی نیشتمانی.”

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە بەزمانەكانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “بە هۆشیاری و نیشتمانپەروەریی و پێداگری گەنجەكانمان لەسەر دروستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی”.

كازمی لەپەیامەكەیدا داوای كردووە خەڵك، ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتی و سەروەری عێراق دەپارێزن.

هەروەها داوادەكات خەڵك ئەوانە هەڵبژێرن كە نوێنەرایەتیی گیانی نیشتمانپەروەری عێراق دەكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆتایی پەیامەكەیدا ڕاشیگەیاندووە، “وادەمان 10ی تشرینی یەكەمە بۆ گۆڕانكاری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: پرسی سه‌رۆکكۆمار لای پارتی‌ ته‌نیا فشاره‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی هەرێمی کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا رایدەگەیەنێت، پارتی هەوڵدەدات پۆستی سەرۆککۆمار وەک فشار بەکاربهێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ک هه‌رێمی کوردستان پۆسته‌كانی عێراقیش…
Total
0
Share