کاروان گەزنەیی: حکومەت 10 ملیار دۆلاری مووچەخۆران قەرزدارە و  فشاردەکات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی

کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێم خۆی 10 ملیار دیناری مووچەخۆران قەرزدارە بەڵام هەموو فشارێک دەکات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی لای هاوڵاتییان.

کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری کوردستان، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، “لە 27 ی ئایاری ئەمساڵ دوو پرۆژە  یاسامان پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بۆ هەمواری پرۆژە یاسای قەرزی بچووک و پرۆژە یاسای پاشەکەوتی  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

داوایشیکرد، ” بەزووترین کات خوێندنەوە بۆ ئەم پرۆژە یاسایانە بکرێت، بەپێی یاسا دەبێت خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکان بکرێت، پاشان ڕەوانەی حکومەت بکرێت، بەڵام پەرلەمانی کوردستان سەرەتا ڕەوانەی حکومەتی دەکات، دواتر کە گەڕایەوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، ئەمەش پێشێلکردنی واقعی یاسایە”

وتیشی، “فەرمانبەران مافی خۆیانە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم ئەوپەڕی فشاردەکات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی، خۆی 10 ملیار دۆلار مووچە خۆران قەرزدارە”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە: بەرهەمی ئەمساڵی هەنار زۆر خراپ دەبێت

بابەتی دواتر

دراوی 20 هەزار دیناری دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاکراگرتنی ژینگەی شارو…
Total
0
Share