ئەو هاوڵاتییەی لە ڕووداوی ئاگری مزگەوتەکەی هەولێر سوتا گیانیلەدەستدا

دوای سێ ڕۆژ لە سوتانی بەشیک لە جەستەی، لە ڕووداوی ئاگرگرتنی مزگەوتێک لە شاری هەولێر، هاوڵاتیەك بەناوی وەستا کەبیر عەلیاوەیی گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، پزیشكەكان دوێنێ تەنها 24 کاتژمێریان بۆ ئەو هاوڵاتییە دانابوو، تا ژیانی یەکلایی ببێتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزیی ڕێژەی سوتاوییەکەی، گیانیلەدەستدا.

لەگەڵ ئەو هاوڵاتییەدا، دوو کەسی دیکەش بەهەمان ڕووداو سوتاون و ئێستا لە نەخۆشخانە، لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بەپێی ئەو ڤیدیۆییەی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی بڵاویکردووەتەوە، سێ کەس سەرقاڵی گواستنەوەی هەندێک کەلوپەلن بۆناو مزگەوتەکە، لەو کاتەدا کۆگای گازوایلی مۆلیدەی مزگەوتەکە گڕدەگرێت و بەهۆیەوە سێ کەس دەسوتێن.

کلیک لێرەبکە بۆ بینینی ساتی ئاگرکەوتنەوەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی: هەر بریکارێک دوابکەوێت لە گەڕاندنەوەی پارەی بەشەخۆراک سزا دەدرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 30 بریکاری خۆراکمان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر ئەم مانگە دوابکەون لە…
Total
0
Share